٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٢٥
ڕەخنەی توندی ڕوسیا لە لێدوانەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان

ڕوسیا لە لێدوانی باڵوێزەکانی ئەمریکا،بریتانیا و فەڕانسا لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە دژی پەلامارەکانی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر بنکەی تیرۆریستان لە سوریا بە توندی ڕەخنەی گرت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەڕانسا، دیمیتری پێسکۆف وتەبێژی کۆشکی کرملینی روسیا رۆژی دوشەممە ڕایگەیاند لێدوانی نوێنەرانی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕانسا لە نەتەوە یەکگرتوەکان لەمەڕ تۆمەتبارکردنی سوپای ڕوسیا لە سوریا بە تاوانی جەنگی  قبوڵ نەکراوە.

دیمیتری پێسکۆف ڕەوشی سوریای زۆر ئاڵۆز زانی و گروپە تیرۆریستییەکانی بە کەڵکاوەژوو گرتن لە ئاگربڕ بۆ نوێ کردنەوەی هێز و توانای خۆیان تۆمەتبار کرد.

دیمیتری پێسکۆف رونیشی کردەوە ئەو قسانە دەتوانن زەبر لە پەیوەندییەکانی ڕوسیا و بریتانیا بدەن.وتەبێژی کۆشکی کرملینی ڕوسیا هەروەها جەختی کرد لەسەر ئیرادەی سیاسیی روسیا بۆ بەرەوپێشەوەبردنی رەوتی ئاشتی لە سوریا.

سامانتا پاور،ماتی ریکرۆف، فڕانسوا دلاتر نوێنەرانی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕانسا لە نەتەوە یەکگرتوەکان پێشوتر ڕەخنەیان لە پەلامارە ئاسمانیەکانی ڕوسیا بۆ سەر گروپە تیرۆریستییەکانی پاڵپشتی کراوی خۆیان گرتبوو و مسکۆیان بە پەلاماری رێک خراو و بەرنامە بۆ داڕێژراو تۆمەتبار کردبوو.

پاش تێپەڕینی سێ رۆژ لە  رێککەوتنی ئاگربڕی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا لە سوریا، گروپە تیرۆریستییەکانی پاڵپشتی کراوی رۆژئاوا زیاتر لە 300 جار ئەو ئاگربڕەیان پێشێل کردوە.

بە شکستی ئاگربڕی رێککەوتن لەسەر کراوی ئەمریکا و ڕوسیا گۆڕەپانی جە نگی حەڵەب پێی ناوەتە قۆناغێکی تازە....

کۆتایی کورتە نامە/310